ئه‌یلوول 25, 2018 18:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی سەرەڕۆیانەی چەکدارانی ئەمریکایی بۆسەر رۆژئاوای ئەفغانستان

وتەبێژی فەرماندەرایەتی پۆلیسی ویلایەتی"فراە"ی ئەفغانستان رایگەیاند؛ چەکدارانی ئەمریکی لەو ویلایەتە هەڵکەوتوو لەرۆژاوای وڵاتەکەی پەلاماری ئاسمانیی سەرەڕۆیانە بەڕێوە دەبەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ "موحیبوڵڵا موحیب" وتی: چەکدارانی ئەمریکی بێ هاواهەنگی و ئاگاداریی حکومەتی ئەفغانستان، هێرشێکی بەرفراوانیان لەناوچەکانی "بالابلوک" و"گیرانی" سەر بە ویلایەتی "فراە" وەڕێ خستووە.

کارناسان بەرلەوە وشدارییان دابوو لەمەڕ چالاکیی گوماناوی چەکدارانی بیانی و ژمارێک وڵاتی عەرەبی لە رۆژاوای ئەفغانستان.

"ئیقدام"ی پەشتون و تاجیک زۆرینەی حەشیمەتی ویلایەتی فراە لەخۆدەگرن و زمانی فارسی و پەشتو لەو ویلایەتەدا باوەو قسەیان پێ دەکرێ.

هێرشی سەرەڕۆیانەی چەکدارانی ئەمریکی، پەرەسەندنی ناهێمنی، کوشتاری کەسانی سیڤیل، سووکێتی و بێ ڕێزی کردن بە خەڵک، سوتاندنی قورئان و بێ ڕێزی کردن بە تەرمی سەربازان و کەسانی سیڤیل و پەرەی ئامادەبوونی داعش لە ئەفغانستان، بووەتە مایەی تووڕەیی خەڵک، نوێنەرانی پەرلەمانەکان و کەسایەتییە سیاسی و مەزهەبییەکانی ئەو وڵاتە.