سه‌رۆکی نۆجه‌با:سعوودییه‌کان له ماڵی خۆشیاندا ئه‌منییه‌تیان نییه
شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی جه‌ختی کرد: یه‌مه‌نییه‌کان توانایی و لێهاتووی و تاقه‌تی زۆر باشیان هه‌یه و کارێکیان کردووه که سعوودییه‌کان له ماڵی خۆشیان ئه‌منییه‌تیان نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربەگێڕانەوە له نووسینگه‌ی نۆجه‌با، ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی نۆجه‌با جه‌ختی کرد: یه‌مه‌نییه‌کان توان و لێهاتووی و تاقه‌تی زۆر باشیان هه‌یه و کارێکیان کردووه که سعوودییه‌کان له ماڵی خۆشیان ئه‌منیه‌تیان نییه.
ئه‌و زیادی کرد: ڕێز له هه‌موو به‌رخۆدانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن ده‌گرم. له ئێستادا نووکی شمشێری پیلانگێڕی ئه‌مریکا و سعوودییه له دژی موسڵمانان له یه‌مه‌ن دایه. هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هیچ ڕێز مافی مرۆڤ ناگرێت و به پشتیوانی ئیسڕائیل و ئه‌مریکا خه‌ڵکی ئازای یه‌مه‌ن ده‌کوژن.
سه‌رۆکی نۆجه‌با وتی: موجاهیده یه‌مه‌نییه‌کان به تاقه‌ت و ئازایی خۆیان هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیان له زڵکاو خستووه و هیچ کارێک له ده‌ستیان نایه‌ت و کارێکیان کردووه که سعوودییه‌کان له ماڵی خۆشیان ئه‌منیه‌تیان نییه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه که داگیرکه‌ران به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه جه‌نایه‌ت ده‌که‌ن و خه‌ڵکی یه‌مه‌ن ده‌کوژن و گه‌ماڕۆیان ده‌ده‌ن. ئێمه له هه‌موو خه‌ڵکی ئازادی خوازی جیهان داوا ده‌که‌ین که یارمه‌تی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له دۆخه سه‌خته‌دا بده‌ن.