تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 22:38 Asia/Tehran
  • دواهاتەکانی کوژرانیی خاشوقجی لە سەر داڕشتی دەستەڵات لە عەرەبستانی سەعوودی

وا وێدەچێت کوژرانی "جەمال خاشوقجی" لە سەر داڕشتی دەستەڵات لە عەرەبستانی سەعوودی کارتێکەری دەبێت .


کوژرانی سامناکی جەمال خاشوقجی ڕۆژی دووهەمیی ئۆکتۆبر لە کونسولخانەی عەرەبستان لە ئیستەنبۆڵی تورکیا ڕووی دا. دوای ١٧ ڕۆژ ، بۆ هەمووان لە وان بۆ سەرۆکی ئەمریکا سەڵمیندرا کە ئەم جەنایەتە لەلایەن حکوومەتی سەعوودی و بە فەرمانیی محەممەد بن سەلمانەوە ئەنجام دراوە. گوشارە جیهانییەکان بە ڕادەیەک زۆرە کە تەنانەت تێئۆری" ئەندامانی سەرە ڕۆی" دوناڵد ترەمپیش نەیتوانیوە عەرەبستان لەم تاوان کارییە بە بێ گوناح لە قەلەم بدات.

 جیا لە دواهاتەکانی وەک تەشک گرتنی کۆدەنگی جیهانی دژی عەرەبستان، وا وێدەچێت ئەم تاوانکارییە لە سەر داڕشتی دەستەڵات لە عەرەبستان دا کارتێکەری دەبێت. تووندترین دواهاتیی دەتوانێ تاوسەندنیی شەڕی دەستەڵات بێت لە نێوان شازادەکانی سەعوودی دا. بێ گومان جێگای محەممەد بن سەلمان، پاشمیری عەرەبستان کە هەموو شایەت و بەڵگەکان لەبارەی کوژرانیی جەمال خاشوقجی لە دژی ئەوە ، بە هۆی ئەم تاوانکارییە لاوازبۆتەوە .

ئەگەر چی ناتوانین بە بڕشتانە لە بارەی  وەلاداندرانیی محەممەد بن سەلمان لە پاشمیری عەرەبستان قسە بکەین، بەڵام بێ گومان جێگای ئەو لە داڕشتیی دەستەڵاتی عەرەبستانی سەعوودی لەرزۆک بۆتەوە و ئەمە یەکێ لە دواهاتە گرنگەکانیی کوژرانی "جەمال خاشوقجی" و تاوانکارییەکانی دیکە بە تایبەتی شەڕ لە دژی یەمەنە کە محەممەد بن سەلمان ئەنجامی داوە.

سەرەڕای ئەمانەیش ، مەلێک سەلمان و محەممەد بن سەلمان هەوڵ ئەدەن کەسانێکی تر لە داڕشتیی دەستەڵاتی عەرەبستان دا بکەنە قووربانیی تابتوانن پاشمیری ئێستا لەم قەیرانە کە خۆیان دروستیان کردووە ڕزگار بکەنەوە.  ڕۆژنامەی سوئیسی ئالمانی زمانی " ئیس تی گالر تاگبلات ، لە لێکدانەوەیەک دا لەم بوارە دا نووسی:" محەممەد بن سەلمان، پاشمیری عەرەبستان کە هەوڵی ئەدا لە ئۆکتۆبر کۆنفرانسی سەرمایە نانەوەی ڕیاز بەڕێوە ببات، ئێستا دەبێ لەمە بیر کات کە چۆن پێدەکرێ لە قەیرانیی تووند کە خۆی بەدی هێناوە دەرباز بێتەوە.

لەم نێوانە دا ئەمریکا وەکوو گەورەترین و گرنگترین لاگری پاشایەتی سەعوودییش بەرەو ڕووی بارودۆخی قەیراناوی بووە. بۆ وێنە ژمارێک لە سەناتۆرە ئەمریکاییەکان خوازیاری کاردانەوەی جیددی و پێوشوێنگرتنی دەوڵەتی ئەمریکا لە بارەی کوژرانی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری سەعوودی و وڵامدانەوەی ڕیاز بوون لەم بارەوە.

باب کرۆکر

باب کرۆکر، سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا  بە ڕەخنە گرتن لە ستراتژیای کۆشکی سپی لە بارەی کوژرانی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعوودی گوتی: "گۆڕدرانی پەیتا پەیتای هەڵوێستەکانیی کاربەدەستانی عەرەبستان لە بارەی کوژرانی " خاشوقجی "قەبووڵناکرێت.

 

سەرپەیڤ