کانونی یه‌که‌م 27, 2018 18:59 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان وەلانرا

بە بڕیارێکی پاشای سەعودی، ئیبراھیم عەساف جێگای عادڵ جوبەیری گرتەوە وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان و جوبەیریش بوو بە وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ پێنج شەممەی کەناڵی حەدەس « سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان جیا لە گێڕینی کابینەی ئەم وڵاتە، فەرمانی گۆڕینی ئەنجومەنی کاروباری سیاسی و ئاسایشتیی عەرەبستان بە سەرۆکایەتیی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشای سەعودیشی دەرکردووە.

پاشای سەعودی « موساعید عەیبان»ی وەکو ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ناساندووە.

لە بڕیارەکەی پاشای سەعودی دا ھەروەھا عەبدوڵڵا بن بەندەر بن عەبدولعەزیز»یش وەکوو وەزیری پاسەوانی نیشتیمانی و تورکی شەبانە وەک وەزیری ڕاگەیاندن و حەمەد ئالی شێخ وەک وەزیری پەروەردە دیاری کراون.

« سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان، موحەممەد بن نەواف بن عەبدوبعەزیز بن سەعود باڵوێزی ئەم وڵاتە لە لەندەنیشی لە سەر کار لابرد.

« سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان بە وەلانانی فەیسەڵ بن خالید ئەمیری ناوچەی عەسیریش، تورکی بن تەلالی لە جێگای ناوبراو دانا.

بەدر بن سوڵتان ئەمیری ناوچەی جوفیش لە سەر کار لابراو فەیسەڵ بن نەواف جێگای گرتەوە.

لەسەر کار لابردنی سوڵتان بن سوڵتان، سەرۆکی ڕێکخراوەی گەشتکاریی عەرەبستانیش لەو بڕیارانەی دیکەی « سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان دێتە ئەژمار.

 

 

سەرپەیڤ