کانونی دوھەم 12, 2019 18:53 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی زیاتر لە پێنج هەزار بەندکراوی ئاسایشی لە زیندانەکانی عەرەبستان

وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ڕایگەیاند، لە ١٣ی دیسەمبەری٢٠١٨وە تائێستا شەست و پێنج کەسی بەتۆمەتی ئەوەی واناوی ناوە تاوانی ئاسایشی، قۆڵبەست کردووە.

بەپێی نووسراوەی ئەمرۆ شەممەی رۆژنامەی عەرەبستانیی"عکاظ"؛ چل و شەش کەس لە گیراوان شارومەندی عەرەبستانین کە لە هەڵمەتی هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە لەپارێزگای "القطیف" گیراون.

هەروەها لەنێو کەسانی گیراودا، هاووڵاتیانی سوری، پاکستانی، ئەتیۆپیایی، بەحرەینی، عێراقی، مەغریبی و نیجریایی بەرچاو دەکەون کە دۆسییەکانیان خەریکە تاووتوێ دەکرێ.

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانیش دانی بەوەدانا کە بەگرتنە نوێکان، ژماری گشت گیراوانی ئاسایشی لەو وڵاتە دەگاتە پێنج هەزار و ٤٠٢ کەس کە بەهۆی جۆراوجۆر قۆڵبەست کراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە ساڵی٢٠١٨، عەرەبستانی تاوانبار کرد بەوەی هەزاران کەسی بێ دادگەییکردن، بەساڵان لەزینداندا راگرتووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕێکخراوە، ژمارێک لەبەندکراوان تەنانەت هەتا زیاتر لە دە ساڵ بێ بڕیاری دادگە، لەزیندانەکانی عەرەبستاندا لەبەنددابوون.

لە یەکساڵی ڕابردوودا بەتایبەت پاش دەسنیشان کرانی "محەممەد بن سەلمان" وەک پاشمیری عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لە ناوچەدا پێوشوێن دەگرێ، دەیان کەس لە بازرگانان، زانایانی دینی، شازادەکان و زانایانی دینیی ئەو وڵاتەش گیراون و ڕەوانەی زیندان کراون.

سەرپەیڤ