شوبات 13, 2019 09:46 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی مووشەکی وتۆپخانەیی یەمەنییەکان لە باشوری عەرەبستان

یەکە مووشەکی وتۆپخانەییەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوێشەو(سێ شەممە) لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا ، پێگەی بەکرێگیراوانی سەعودیان لەنزیک دەروازەی "عەلەب" لە پارێزگای عەسیر لە باشووری عەرەبستان پێکا.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، لەو هەڵمەتەدا، خەسار و زیانی قورس لە بەکرێگیراوانی سەعودی کەوتووە.

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لەو هەڵمەتەدا لە موشەکی دەسکردی ناوخۆی "زلزالی یەک" کەڵکیان وەرگرت.

هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی سێ شەممە هەروەها توانیان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە حودەیدە لە رۆژاوای یەمەن و هەروەها ناوچەی "الصوح" لە نەجران هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستان بخەنەخوارەوە.

هێزی بەرگریی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعوودی، تادێ ڕوو لەزیادبوونە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.

رژیمی سەعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوانیان) مسۆگەر بکەن.