شوبات 13, 2019 16:56 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر حودەیدە کوژرانی هەشت کەسی سیڤیلی لێکەوتەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعودیا بەلەمی ماسیگرانی یەمەنیان لە شاری حودەیدە کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، هەشت ماسیگر کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەلمەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعودی ئەو بەلەمەیان لە باکوری دورگەی "بەزیع" لە حودەیدە بۆردومان کرد.

سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند: هێشتا دە کەس لە شارومەندانی یەمەنی لەو پەلامارە بێ سەروشوێنن.

رژیمی سەعودیا هەروەها وێڕای درێژەدان بە پێشێلکردنی ئاگربەس لە حودەیدەی یەمەن، ناوچەی "دورەیهمی" لەو شارەی تۆپباران کرد.