شوبات 16, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی 20 فەلەستینی لە 47 مین رێپێوانی گەڕانەوە لە غەززە

20 فەلەستینی لە پەلاماری ئەرتەشی رژێمی زایۆنی بۆسەر رێپێوانی ئەم حەوتەی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە ناسراو بە رێپێوانە گەورەکانی گەڕانەوە بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا  بە گێڕانەوە لە میدیا فەلەستینیەکان ، 47 مین هەینی رێپیوانی گەڕانەوە رۆژی رابردوو لە ناوچە سنووریەکانی غەززە لە گەڵ فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوەچوو .

 لەشکەریانی زایۆنی بە تێگرتنی فیشەک و گازی فرمێسکهێن دەستیان دایە سەرکوتکردنی رێپێوانان کە لە ئەنجامدا بیست فەلەستینی لەوان پەرستارێک بریندار بوو . رێپێوانەکەی دوێنی بە دروشمی غەززە شکست ناناسێ بەڕێوە چوو .

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی رابردووەوە بە بۆنەی رۆژی زەوی پاک لە کەرتی غەززە دەستپێبووە و هەروا درێژەی هەیە .

لە سی مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 270 فەلەستینی لەم  رێپێوانانەدا بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی شەهید و زیاتر لە 27 هەزار کەس بریندار بوونە .