تاوانکاری هاوپەیمانی سعودی لە یەمەن بە چەکی چێکراوی بەریتانیا
ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیانی بەریتانیا دانی لەسەر ئەوە دانا، عەرەبستان و ئیمارات لە چەکی دەستچێکەری بەریتانیا بۆ کوشتنی خەڵکی سیڤیلی یەمەنی کەڵک وەردرەگرن.
دەیڤید هانا، ئەندامی ئەنجومەنی ئەعیانی بەریتانیا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونی جەزیرە وتی : شایەت و بەڵگە کۆکراوەکان لە وەزارەتخانە جۆربەجۆرەکان نیشان دەدات چەکی فرۆشراو لە بەریتانیا بۆ عەرەبستان و ئیمارات بۆ کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە عەرەبستان کەڵکی لێ وەرگیراوە.
هانا وتیشی: تاوانکارییەکانی ڕژێمی سعودی لە یەمەن هەروا درێژەی هەیە .
عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مانگی مارسی 2015 دەستی دایە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی دوای نیزیکەی چوار ساڵ کوشتنی هەزاران کەسی سیڤیل و ڕووخاندنی ژێرخانەکانی یەمەنی لەبەر خۆڕاگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیاتوانیوە بە ئمانجی خۆیان بگەن و هاوپەیمانی سعودی دژە یەمەن بەکردەوە ڕوو لە ڕووخانە.