شوبات 28, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ڕەوتی وەفاداریی بەحرەین لەمەڕ شەرمەزارکردنی ئالی خەلیفەو سەفەری کۆشنەر بۆ مەنامە

ڕەوتی وەفاداریی بەحرەین بڕیاری ئێعدامی سێ شارومەندی بەحرەینی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند؛ سەفەری زاوای دۆناڵد ترامپ بۆ مەنامە بەمەبەستی لەبەین بردنی پرسی فەلەستین ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ ڕەوتی وەفاداریی بەحرەین رۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیاری ئێعدامی سێ شارومەندی بەحرەینی بەناوەکانی "محەممەد ڕەزی" ،"حوسێن مەرهون" و "محەممەد توق" مایەی شەرمەزارییە بۆ رژیمی ئالی خەلیفەو جێی شانازی و شەرەفە بۆ گەنجانی نیشتمان.

ڕەوتی وەفاداریی بەحرەین لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند: حکومەتەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بەپاڵپشتی لە رژیمی ئالی خەلیفە، تاوانکارییەکانی ئەو ڕژیمە دەشارنەوە.

ڕەوتی وەفاداریی بەحرەین لەبەیاننامەیەکی دیکەدا سەفەری "جەراد کۆشنەر" ڕاوێژکار و زاوای دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ مەنامەو دیدار لەگەڵ سەرانی ئالی خەلیفەی، بەپیلانێک زانی بۆ سڕینەوەی پرسی فەلەستین و جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی گەلی بەحرەین بە پرسی فەلەستین لەهەر کات و شوێنێکدا.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: هەوڵی چڕوپڕی حکومەتی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەڵاڵەی سازان ناسراو بە "سەودای سەدە" لەڕێی دەکارگرتنی رژیمە بەکرێگیراوەکانی بۆ وێنە رژیمی ئالی خەلیفەو سەپاندنی خەرج وتێچووی ماددی و سیاسی ئەو گەڵاڵە بەو ڕژێمانە، بەردەوامە.

جەراد کۆشنەر ئەم حەوتە هاوڕێ لەگەڵ شاندێک بەسەفەر بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا تائێستا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی عوممان، ئیمارات ، تورکیاو عەرەبستان دیداری کردووە هەتا پاڵپشتی وداکۆکی ئەوان لەگەڵاڵەی سازانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ناسراو بە "سەودای سەدە" بەدەست بێنێ.

سەرپەیڤ