ئادار 07, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • نەیارەتی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ دانرانی سعوودیا لەناو لیستی ڕەشی سپی کردنەوەی پارە

وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا سەرەنجام بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ئابووری و چاوپوشی کردن لە کردەوە نایاسایەکانی کاربەدەستانی سەعودیا نەیاریەتیان کرد لەگەڵ دانرانی ناوی عەرەبستان لەناو لیستی ڕەشی سپی کردنەوەی پارە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، نوێنەرانی ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا پێشنیاری کۆمسیۆنی ئوروپا بۆ دانرانی ناوی عەرەبستان لە ناو لیستی ڕەشی سپی وڵاتانێک کە دەس ئەدەنە سپیی کردنەوەی پارە یا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سپی کردنەوە ی پارە توانایی وئیرادەی پێویست پیشان نادەن ، بە کۆدەنگی ڕەت کردەوە. کۆمسیۆنی ئوروپا فڤۆریەی ڕابردوو ناوی عەرەبستان ، لیبیا ، نیجریە ، پاناما وبڕیک لە دۆرگەکانی ژێر دەسەڵاتدارەتی ئەمریکای لەناولیستی بەناو " پارەی پیس" دانا کە پەسەن کردنی هاوپێوەند بوو بە دەنگ وەرگرتن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی یەکیەتیەکە. مەلەک سەلمان شای عەرەبستان ، دوابەدوای دانرانی ناوی ئەم وڵاتە لە ناو لیستی ڕەشی سپی کردنەوەی پارەی کۆمسیۆنی ئوروپا، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکانی ئوروپا نوسیبووی ئەم کردەوەیە زیان ئەگەیەنێت لە ڕەوتی تیجارەت وسەرمایەدانەری نێوان عەرەبستان ویەکیەتی ئوروپا. فەرانسەو بەریتانیا لە گەڵ دانرانی ناوی عەرەبستان لە ناو ئەم لیستە نەیارەتیان دەربڕیبوو. دیپلۆماتەکانی ئوروپایی وتیان لەندەن لە دانرانی ناوی عەرەبستان لەناو ئەم لیستە ، ڕازی نەبووە ،چونکە ڕیاز کڕیاری گرینگی کاڵا وچەک لە یەکیەتی ئوروپا وبەریتانیایە وژمارەیەک لە بانکە گەورەکانی بەریتانیایی ئاڵووێری گەورە لەگەڵ عەرەبستان دەکەن / .

سەرپەیڤ