ئادار 19, 2019 11:08 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: تاوانەکەی نیوزیلەند کۆپییەکە لە بۆچوونەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئاماژە کردن بە قەڵاچۆی موسڵمانان لە مزگەوتەکانی نیوزیلەند وتی: ئەم دڕندەکارییە کۆپییەکە لە بۆچوونەکانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکالەبواری ڕەگەزپەرستی کە بۆخۆشی گەلێک جار دانی پیادا ناوە.

تیرۆریستانی چەکدار نیوەڕۆی هەینی بە چوونە نێو دوو مزگەوتی "لینڤوود" و ئەلنوور" لە شاری "کرایست چێرچ"ی نیوزیلەند تەقەیان لە نوێژخوێنان کرد. لەم کردەوە تیرۆریستییەدا زیاتر لە پەنجا نوێژخوێن شەھیدو دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت: ئەمریکا ئەمڕۆ پێشەنگی چەوسێنەران و ستەمکارانی جیھانەو ھیچ گەندەڵی و کوشت و بڕو دڕندەکاری و کاولکردن و پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە جیھاندا ڕوو نادات مەگەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە بە شێوەی ڕاستەوخۆو یان ناڕاستەوخۆ دەستی تیایاندا ھەبێت.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: ئامانجی ئەمریکا زاڵ بوون بە سەر جیھاندایەو ئەم وڵاتە ڕێز لە بیروڕاو ھزرو بۆچوونی گەلانی دیکە ناگرێت و بەس بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی و جەماوەری وڵاتەکەی دەکاتەوە.

نەعیم قاسم وتیشی: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی خۆڕاگری بەشێکە لە شەڕی نەرم، بەڵام ئەمە بە واتای سەرکەوتنی ئەمریکا لەم شەڕەدا نییە، بەڵکو پشوودرێژی و دان بەخۆدا گرتن کە بەشێکی دانەبڕاوەی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە دەبێتە ھۆی سەرکەو.تنی حیزبوڵڵا.

ئەم ئەندامەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کردووە: خۆڕاگریی بە تەواوی توانایی سەربازی و سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابووریی خۆیەوە خوازیاری بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ سنووربەزاندنەکانی ئەمریکاو ئیسراوئیلەو ئەمەش تاکە ڕێگایەو ھەرچەندە بەرەی خۆڕاگری یەگانگیرو یەکگرتووتر بێت دیارە لەم ئاراستەیەدا سەرکەوتووتریش دەبێت.