ئادار 22, 2019 18:09 Asia/Tehran
  • زەریف لەمیانەی ئەستەمووڵ : دەبێ تیرۆریزم و توندڕەویی بنبڕ بکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەل بەشداری لە دانیشتنی لوتکەیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەمەر پەلامارە تیرۆریستیەکەی هەینیی ڕابردوو لە نیوزیلەند گوتارێکی پێشکەش کردو پێ داگری کرد لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی لەئیسلام ترساندن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی و لەدانیشتنی لوتکەیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەبارەی تاووتوێی پەلاماری ترۆریستیی هەینیی ڕابردوو لە شاری کرایست چێرچی نیوزیلەند قسەی کرد.

زەریف وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو کردە ترۆریستییە ڕەگەزپەرستییەی زۆر بەتوندی شەرمەزار کردو هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیەکانی. پەلامارە ترۆریستییەکەی کرایست چێرچ، پلان داڕێژراو بووە و لەدژ موسڵمانان ئەنجامی گرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: کەسانێک کە لە ڕۆژاوا ئیدیعا دەکەن کە خاوەن دیموکراتییەت و کۆمەڵگای ئازادن، دەبێ لەبارەی لێدوانەکانیان هەست بە بەرپرسایەتی بکەن. ئەوان دەبێ لەبەر شکست هێنانیان لە دابین کردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان بۆ ژیانێکی هێمن و شەرافەتمەندانە بۆ کەمینە موسڵمانەکان وەڵامدەر بن و بێژن کە بەمەبەستی بەرتەسک کردنی لەئیسلام ترساندن بەنیازن چ هەنگاوێک بنێن.