ئادار 23, 2019 19:53 Asia/Tehran
  •  کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەڤانیی لە مزگەوتی ئەقسا و بەیتۆلمۆقەدەس بە بەشداریی ئێران لە مالێزیا

کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بەرەڤانیی لە مزگەوتی ئەقساو بەیتۆلمۆقەدەس بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٢٠ وڵات لە پۆتراجایای مالێزیا ئەمڕۆ دەستپیکرا.

کۆنفرانسی دوو ڕۆژە بە ئامادە بوونی چەندین ناوەندی نادەوڵەتی مالێزیا لە وان ئەنجوومەنی باڵای سەمەنەکانی ئیسلامی و یەکیتی زانایانی ئیسلامی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە هاوکاری سەرۆک وەزیرانی مالێزیا و نوێنەرانی ٢٠ وڵات لە وان ئەندۆنزی، سەنگاپوور، تایلەند، برۆنئی، پاکستان، ئێران، لوبنان و فەلەستین لە پۆتراجایای مالێزیا ئەمڕۆ دەستی بەکار کرد.

" عەبباس خامە یار" نوێنەری ئێران لەم کۆنفرانسە دا ووتاردانی بووە.

کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بەرەڤانیی لە مزگەوتی ئەقسا و بەیتۆلمۆقەدەس لە کۆتایی دا بڕیارنامەیەکی دەبێت کە داگری بڕیارگەلێکی گرنگی وڵاتە ئیسلامییەکانە لەمەڕ بەرەڤانیی لە مافی یاسایی خەڵکی مەزلوومی فەلەستین و بەیاننامەی کۆتاییە کە لە ناوەندی سەرنجدانیی جیهانی دایە. لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیە وەزیری بەرگری مالێزیا چەند بابەتێکی لەمەر بەرەڤانی لە فەلەستین ئاراستە کردووە.