نیسان 14, 2019 18:05 Asia/Tehran
  •  وشداری دانی یەمەن لەبارەی پێشگرتنی هاوپەیمانی دەستدرێژکار  لە گەییشتنی بەروبووەکانی نەوتی بۆ ئەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لەگەڵ بەرپرسی هەماهەنگ کەرەوەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ڕیکخراوەی نەتەوەکان کۆبووە و سەبارەت بە پێشگرتنی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە گەییشتنی بەرو بووەکانی نەوتی بۆ بەندەری یەمەن وشداری دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری دەنگ و باسی "سەبا"،"ساڵێح بن حەبتور" سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ "لیزگراندی" بەرپرسی هەماهەنگ کەری یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یەمەن دا گوتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ لە بەروبووە نەوتییەکان  دەگاتە بەندەری یەمەن تەنیا لە سەدا سی لە ڕادەی ئاوتۆیەتی لە ساڵی ٢٠١٥ دا.

:ئەحمەد دارس" وەزیری نەوت و کانگاکانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، هاوپەیمانی دەستدرێژکار دەستیگرتووە بە سەرهەشت گەمیی نەوتهەڵگریی یەمەنی لە "جیبۆتی" دا.

"لیزگراندی"ـیش لەم دانیشتنە دا گوتی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دواهاتە جۆر بە جۆرەکانی ئەم کردەوەیە بۆ سەر خەڵکی یەمەن ئاگادارەو بڕوای وایە هەموو لایەنەکان دەبێ ڕێزبگرن لە ڕێگاچارەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان.

لەم دیدارە ڕێگاکانی بە هێزکردنەوەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیگەلێک وەکوو کۆڵێرا و نەخۆشییەکانی درمی لە یەمەن و هەروەها پێکهاتنی لیژنەی تۆێژینەوەی نێو دەوڵەتی لەبارەی پەلاماری حەوتەی ڕابردووی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی "سەعوان" لە سەنعا کە لەو دا پتر لە ١٠٩ کەس کوژراون وبریندار بوون یش لێکبدرێتەوە.

سەرپەیڤ