بڕیاری دادگەی زایۆنی بە کاول کردنی ماڵی سەدان فەلەستینی لە قودس
نیسان 14, 2019 20:23 Asia/Tehran
دادگەی ڕژیمی زایونی ئەمڕۆ یەکشەممە داوا بۆ پێداچوونەوەی کە هێندی لە فەلەستینیەکانی ناوچەی " سلوان و ئەبوو توور " لە قودس بۆ بەرگرتن لە کاولکرانی ماڵەکانیان ڕادەست کردبوو ڕەت کردەوە .
دادگای ڕژیمی زایونی پێشتر حوکمی کاولکردنی ماڵی سەدان فەلەستینی دەرکرد و ئیدەعای کرد بوو ئەو ماڵگەلە لە سەر زەوینێکدا سازکراوە کەحەشیمەتی شارۆچکەسازی ئەلعاد بە نیازە بۆ گەڵاڵەگەلی گەشتیاری بە هاوکاری لە گەڵ شارەوانی قودس سەربە ئیسرائیل کەڵک وەربگرێت . ئەوە لە حاڵێکدایە کە لەو ناوچەیە دا 60 بینا هەیە کە زیاتر لە 500 فەلەستینی لەوێ ژیان بەسەر دەبەن .