ھەڵمەتی موشەک و تۆپخانەی یەمەنییەکان لە باشووری عەرەبستان
تهمووز 18, 2019 13:39 Asia/Tehran
یەکەکانی موشەکی و تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی پێنج شەممە لە ھەڵمەتێکی ھاوبەش دا ، بنکەومەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی «سەدیس» لە نەجرانی باشووری عەرەبستانیان دایە بەر ھێرش.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، لەم ھەڵمەتەدا دەیان بەکرێگیراوی سەعودی کوژران و بریندار بوون.
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەم ھەڵمەتەدا موشەکی زەلزالی یەکیان بەکار ھێنا.
ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.