ئاب 05, 2019 17:47 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی بەربڵاوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزە یەمەنیەکان ، ڕاگرتنی فڕینەکان لە باشووری عەرەبستان

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەلاماری بەربڵاوی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بۆ سەر فڕگەی نێودەوڵەتی ئابها ، بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە ناوچەی 'خەمیس مەشیت، وفڕگەی نەجرانی عەرەبستان هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە" یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لەم هەڵمەتانەدا لە فڕٶکەی بێ فڕٶکە وانی "قاسیف کا دووکەڵک وەرگیراوە، وتی: لە هەڵمەتی یەکەم، فڕگەی فڕۆکە بێ فڕکەوانەکان لە فڕگەی نەجران بە شێوەی ڕاستە وخۆ کەوتنە بەر پەلامار وبە هۆیەوە، فڕینەکانی فڕگەی نەجران ڕاگیران. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە هەڵمەتی دوهەمیش ژمارەیەک لە بنکە سەربازیە گرینگ وهەستیارەکانی سوپای سەعودی لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت هەڵکەوتوو لە عەسیر کەوتنە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وفڕۆکە بێ فڕۆکە وانەکان بە سەرنجەوە شوێنە دیاری کراوەکانیان دانە پەر پەلامار. سەریع وتی : هەڵمەتی سێهەمیش فڕگەی فڕۆکە کان وهەروەها ژمارەیەک لە ئاماجەکانی تر لە فڕگەی نێودەوڵەتی ئەبها لە عەسیر ی دایە بەر پەلامار وإرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بە سەرنجی زۆرەوە پەلاماریان کردە سەر شوێنە دیاری کراوەکان وبوونە هۆی ڕاگرتنی فڕینەکانی ئەم فڕگەیە. ئەم پەلامارانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە رۆژی ڕابردوو یەکشەممە سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ، بە ڕیاز لەمەڕ دەرنجامی دڕێژەی دەسدرێژیەکانی بۆسەر یەمەن وهەروەها تەشەنا پیدانی پەلامارە تولە ئەستینەکانی  یەمەنیەکان لە دژی عەرەبستان وشداری دا. سەیید عەبدولمەلیک حوسی وتی: بە هەر ڕادەیەک کە سەعودیەکان درێژە بدەن بە دەسدرێژکاریەکانیان ، خەڵکی یەمەنیش هەوڵی بێ وچان دەدەن وەڵامی ئەم دەسدرێژیانە بدەنەوە وبە ڕادەیەک کە دەتوانن زەبری قورس بدەن لە سەعودیەکان .

سەرپەیڤ