ئه‌یلوول 19, 2019 11:24 Asia/Tehran
  • وردیاتی تازەی ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکەی عەرەبستان

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن وردیاتێکی تازەتری لە بارەی ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکەی عەرەبستان ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،  «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی: کردنە ئامانجی کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان ناسراو بە«ئارامکۆ» لەپاش وردبوونەوەیەکی ڕێک و پێکی ئاسمانی بە ھۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە خۆماڵییەکانی یەمەنەوە ئەنجامی گرت و بەڵگەکانیشی بۆ یەکەم جار بڵاو بوونەتەوە.

«یەحیا سەریع» وتیشی:فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە تازەکەی یەمەن توانیی ھەڵگرتنی چوار موشەکی بە کڵاوەی ھێشوویی تەیاریان ھەیە.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی وەزیری وزەی عەرەبستان لەمەڕ گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕەوتی ئاسایی بەرھەمھێنانی نەوتیش وتی: ئەو زیانانەی لە ئارامکۆ کەوتووە لەوە گەورەترە کە کاربەدەستانی سەعودی باسیان کردووە.

«یەحیا سەریع» ڕوو لە وڵاتانی دەست درێژکاری یەمەن لە سەرووی ھەموویانەوە عەرەبستان و ئیماراتیش وتی: یەمەنییەکان لە ڕووی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمان چرکەیەکیش درەنگ ناکەن.

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن و لە ھەڵمەتێکدا بەناوی «توانایی بەرپەرچ دانەوەی دوو» بە ھۆی ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانەوە پاڵاوگەکانی نەوتی" بەقیق" و "خەریس "ـی سەربە کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان واتە ئارامکۆی دایە بەر ھەڵمەت و پەلامار.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر ھەڵمەتی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگرێت. ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی .

سەرپەیڤ