ئه‌یلوول 23, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • پشتیوانی عەرەبە ئیسراییلیەکان لە سەرۆک وەزیرانی بنی گانتس

بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی لیستی هاوبەشی عەرەبی لە بنی گانتس بۆ دامەزرانی کابینە ، بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەنگاویکی تر لە دەرگاکانی زیندان نێزیک بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز " ئایمن عودە" ڕێبەری لیستی هاوبەشی عەرەبی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ " ڕووین ڕیولین " کە بەشێک لە ڕاوێژکاریەکان بۆ دامەزرانی دەوڵەتی هاوپەیمانی نوێیە، ڕایگەیاند : ئێمە دەمانهەوێ کۆتایی بدەین بە دەورەو سەردەمی نتانیاهوو.هەربەم بۆنەوە ڕاسپێری دەکەین کە بنی گانتس کەسێک بێت کە دەوڵەتی دوایی دامەزرینێت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، نتانیاهوو لە پشتیوانی لیستی هاوبەشی عەرەبی لە گانتس ڕەخنەی گرت.  دوهەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسراییل لە شەش مانگی ئەم دواییە ، سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوە چوو. ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکان پیشان ئەدات هاوپەیمانی شین وسپیی بە ڕێبەرایەتی بنی گانتس بە بەدەس هێنانی ٣٣ کورسی لە ١٢٠ کورسی ، گەورەترین حزب لە پەرلەمانی نوێی دادەبێت وپارتی لیکود بە ڕێبەرایەتی نتانیاهوویش ٣١ کورسی بە دەس هێناوە. لیستی هاوبەشی عەرەبیش ١٣کورسی دەس کەوت. پشتیوانی لیستی هاوبەشی عەرەبی لە سەرۆک وەزیرانی بنی گانتس بەم مانایەیە کە هاوپەیمانی چەپ ی میانە پشتیوانی ٥٧ نوێنەر، وهاوپەیمانی ڕاست خوازی نتانیاهوویش پشتیوانی ٥٥ نوێنەری لەپاڵە. سەرۆک وەزیرانی مامور بۆ دامەزرانی کابینە دەبێ لە لایەن  ٦١ نوێنەر پشتیوانی لیی بکرێت/. ئەگەر نتانیاهوو نەکرێتە ماموری دامەزرانی کابینە، بە هۆی دوسیە چواریانەکانی گەندەڵی، کە هەیەتی، دەبێ بچێتە زیندان .

سەرپەیڤ