تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 10:20 Asia/Tehran
  • ئیسماعیل هەنیە: پەیوەندیی حەماس و جەهادی ئیسلامی لەباشترین حاڵەت دایە

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) هاوپەیمانی لەگەڵ بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینی بە زۆر ستراتژیکانە وەسف کردو وتی: پەیوەندییەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی لەباشترین حاڵەت دایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "فەلەستین ئەلیەوم"؛ "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە سی و دووهەمین ساڵوەگەڕی دامەزران بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، هاوڕێ لەگەڵ شاندێک سەردانی سەرۆکانی ئەو بزووتنەوەی کردو بەئاماژە بەوەی کە، پەیوەندیی نێوان جەهادی ئیسلامی و حەماس پەیوەندیی نێوان برادەرانێکە کە ئاڵای ئیمان و هەقیان گرتووەتەدەست، وتی: گەڕاندنەوەی ئیعتبار بۆ پرسی فەلەستین وپرۆژەی خۆڕاگریی لە شانازیەکانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامییە.

"نافز عزام" ئەندامی مەکتەب سیاسیی جەهادی ئیسلامیش لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر دەوری گرینگی حەماس و جەهادی ئیسلامی لە هێنانەدی گۆڕانێکی مەزن لە موقاوەمەدا و وتی: ئەمڕۆ پرسی فەلەستین لەبارودۆخێکی دژوارداو لە کەشی پیلانگێڕیی وەک "سەودای سەدە" دایە بەڵام هیچکام لە تەقەلاو کۆششی دوژمنان بەهۆی موقاوەمەوە ناگاتە ئەنجام و بێ ئاکام دەبێ.

"سەودای سەدە" گەڵاڵەیکی ئەمریکییە کە لەهەوڵی لەناوبردنی مافەکانی گەلی فەلەستینە. بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکانی نیشتەجێ لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەوینە بەجێماوەکان دەبێ لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ