تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 17:34 Asia/Tehran
  •  ئیمارات فڕۆکەخانەی عەدەنی رادەستی لەشکەرییانی عەرەبستان کرد

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێگەی ئاسمانی "ئەلعەند"، ستانی"لەحەج"،"فڕۆکەخانەی عەدەن" و بەندەری"ئەلزیت"ـی یەمەنی ڕادەستی لەشکەرییانی سەعوودی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری فارس،ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەروەها ژمارێک لە مەتەرێزەکانیی لەشکەرییانی ئەم وڵاتەی ڕادەستی سەربازییەکانی سوودانی کرد. سوودانیش ئەندامێکی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری عەرەبی بەڕێبەری عەرەبستان لە شەڕ لەگەڵ یەمەن دایە.  کردەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەیەمەن دوای وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆیە کەلەم بەینە ئەنجوومەنی ئینتقاڵی باشوور سەر بە ئەبوو زەبی و دەوڵەتی لەکار کشاوەی "عەبد ڕەبە مەنسورهادی" بە پشتگری عەرەبستان لە "جەددە" لەبارەی دابەشکرانیی دەستەڵات لە باشووری یەمەن دا بەڕێوە برد.

هاوپەیمانی سەربازی لە نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن دوای تێپەڕینی پتر لە چوارساڵ شەڕ و خوێنڕشتن لەم وڵاتە، لە سێپتەمبەری ڕابردوو تێکهەڵچوونەکانیی نیابەتی لە نێوان هێزەکانی لایەنگری ئەنجوومەنی ئینتقاڵی وهێزەکانی لایەنگری  دەوڵەتی لەکار کشاوەی "عەبد ڕەبە مەنسورهادی" و ڕکابەری بۆ داگیر کرانی شارەکانی باشووری یەمەنی لێکەوتۆتەوە.

سەرپەیڤ