کانونی یه‌که‌م 03, 2019 21:34 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری کەمئەندامانی یەمەنی؛ شوێنهاتی شەڕی هاوپەیمانیی سەعودیا دژ بە یەمەن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، چوونەسەری ژماری کەمئەندامانی یەمەنی لەشوێنهاتەکانی شەڕی هاوپەیمانی سەعودی دژ بە یەمەنە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "القدس العربی"؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی یەمەن لەمارسی٢٠١٥ـەوە تائێستا، نزیک بە٤.٥ملوێن کەس لە حەشیمەتی کەمئەندامی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگ بوون.

ئەو ڕاپۆرە پاش شەش مانگ لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و لەمیانەی سەفەری بۆ سێ پارێزگای باشوریی یەمەن و دیمانە لەگەڵ١٠٠کەس ئامادەکراوە.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە، دەسدرێژکاریی نایاسایی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر یەمەن و ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتە بووبەهۆ هەتا ژماری زۆری خەڵک، بەرەوڕووی گیروگرفت بن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێی داگرت؛ لایەنە نێونەتەوەییەکان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەبێ بۆ نەهێشتنی ئەو  گیروگرفتانەی دەبنە هۆ هەتا کەمئەندامانی یەمەنی تەنانەت ئاسانترین پێداویستییە زەرورەکانیان دەس نەکەوێ، هەوڵی زیاتر بدەن.

پەلامارگەلی ڕۆژانەی هاوپەیمانی سەعودی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سەعودی بۆسەر یەمەن بوو بەهۆ هەتا ئەو وڵاتە بەرەوڕووی گەورەترین کارەساتی مرۆیی چەند دەیەی ڕابردوو بێتەوە.

سەرپەیڤ