کانونی یه‌که‌م 26, 2019 18:11 Asia/Tehran
  •  هێرشی چەکدارانی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن

لەشکەری ڕژیمی زایۆنی بە هێرش بۆ سەر ماڵی فەلەستینییەکان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی رۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن،ژماریک لە شارومەندانی فەلەستینییان دایە بەر لێدان وکووتان.

بە گوێرەی راپۆرتی فەلەستین ئەلیۆم، لەشکەرییانی رژیمی داگیر کاری  قۆدس ڕۆژی پێنجشەممە بە پەلامار بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیەکی فەلەستینی لە سارۆچکەی"بەنی نەعیم" لە ڕۆژهەڵاتی "ئەلخەلیل" ئەندامیکی ئەم بنەماڵەیان قۆڵبەست کرد. داگیر کارە زایۆنیستەکان هەروەها هەڵیانکووتایە سەر شارۆچکەی "قراوەبەنی حسان" لە رۆژئاوای"سلفیت" و هاوکات لەگەڵ قۆڵبەست کردنیی گەنجێکی فەلەستینی برینداریشیان کرد. لە "قەلقیلیە"یش لەشکەرییانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر ماڵی فەلەستینییەکان و شارومەندانیان دایە بەر لێدان و کوووتان. شاری "ئەریحا"یش کەوتە بەرهێرسی لەشکەرییە زایۆنیستەکان. لەشکەرییانی رژیمی زایۆنی٧ ڕۆژی  چوارشەممە بە پەلاماردانیی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی و قۆدسی داگیر کراو لانیکەم ٢٥ فەلەستینییان قۆڵبەست کردووە.

زایۆنیستەکان بۆ دەستڕاگەییشتن بە ئامانجە پاوانخوازنەکانیی خۆیان لە ڕۆژدا پەلاماری ناوچە جۆر بە جۆرەکانی فەلەستین ئەدەن و ئەوان بە ئیدعای پوو وچەڵ قۆڵبەست دەکەن. هەر ئێستا ٥٧٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی یەخسیرن کە ٢٥٠ کەسیان تازەلاو و ٤٧ کەسیشیان ئافرەتن.

سەرپەیڤ