سوڵتان قابوس کۆچی دوایی کرد
هەواڵدەریی فەرمیی عوممان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی قابوس کوڕی سەعید پادشای ئەم وڵاتەی راگەیاند .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، دیوانی پاشایەتی عوممانیش رایگەیاند سوڵتان قابوس دوای ماوەیەک نەخۆشی کۆچی دوایی کرد .
دیوانی پاشایەتی عومان بەدوای کۆچی دوایی سوڵتان قابوس سێ رۆژی ماتەمین و پشووی گشتی راگەیاند .
ئاڵای عومانیش بۆ ماوەی 40 رۆژ وەک رێزێک بۆ پاشای کۆچکردوو نیوەشەکاوە دەبێ .
سوڵتان قاوبوس منداڵی نیە و بە ئاشکرا جێنشینی بۆ خۆی دیاری نەکردووە ، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر بە نهێنی جێنشینی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی پاشایەتی دیاری کرد .
بەپێی یاسای بنەڕەتیی عومان ، دوای مردنی پاشا ، ئەنجومەنی پاشایەتی دەبێ کەسێکی نوێ لە ماوەی سێ رۆژدا دیاری بکات .
ئەگەر لەمبارەوە ریککەوتن نەکرا ، ئینجا ئەنجوومەنی سەربازیی عومان ، سەرۆکی دادگای باڵا و سەرانی هەردوو ژووری ئەنجوومەنی پاشایەتی ، کەسی هەڵبژێردراو لە لایەن سوڵتان قابوس دەست نیشان دەکەن .
سوڵتان قبوسی 79 ساڵان دوای باوکی دۆخی گشتی ئەم وڵاتەی کردەوە و چاکسازی ئابووری دەستپێکرد . 23 ی ژوئیەی 1970 کە خەڵکی ئەم وڵاتە وەک "یەمونەهزە" ناوی دەبەن ، رۆژی بەدەسەڵات گەیشتنی سوڵتان قابوسە .
عومان لەژێر چاوەدێریی سوڵتان قابوس لە ساڵانی رابردوودا رۆڵێکی تۆخی لە چارەسەریی کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەیتەکاندا وەک نێوبژێکار بینیوە .