جەختکردنیی سەرۆکی ھەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵا بۆ دەرکردنی ئەمریکا لەناوچە
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵا جەختیکردەوە دەرکردنی سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ناوچە وڵامیکی دروستە بە ترۆری حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندێس.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگ وباسی ئەلعەهدی لوبنا، "سەید سەفی ئەلدین" لە رێو ڕەسمێک لە شارۆچکەی"دەیرقانون ئەلنەهر" لە باشووری لوبنان گوتی دوای شەهادەتی ڕیبەران و فەرماندەرانمان تەنانەت چرکەساتێک شک و گومانمان نەبووە کە ئیسرائیل تێکدەشکێت و دەمرێت.ئەو جەختیکرد ئەمرۆیش شک و گومان لەمە دانییە بە ترۆری سەردارانی مۆقاومە،ئەم پرۆسەیە تۆکمە بێت و ئەمریکایش لەناوچەکە دەربکرێت.
سەفی ئەلدین گوتی: لە ڕۆژان، حەوتەکان و مانگەکانی داهاتوو ئەمریکا تاوانێکی قوورس ئەدات و دوور دێتە بەرچاو لە داهاتوو بارودۆخی ئەمریکا وەک ڕابردووی بێت.
دوای تاوانکاری ئەمریکا لەمەر ترۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سولیەمانی،فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و ئەنوو مەهدی مۆهەندیس،جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و ٨ کەس لە هاوڕێیانیان، چوونە دەری سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ناوچە وەک گرنگترین سەریەتی گرووپەکانی مۆقاومەی لێهاتووە.