کانونی دوھەم 20, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • پیداگری حزبۆڵڵای لوبنان لە سەر دامەزرانی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە

جێگری سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان پیداگری کرد، لە دۆخی هه نۆکەی لوبنان دەبێ بەرەبەش خوازیەکان وەلا بنرین وهەوڵ بدرێت بە فیداکاری، دەوڵەتی نوێی هەرچێ خیراتر شکڵ بگرێت ودابمەزرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، شێخ " نەعیم قاسم " جێگری سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ئەمڕۆ دوشەممە وتی"، لایەنە هاوپێوەندەکان بە دامەزرانی دەوڵەت دەبێ لەم دۆخە تایبەتیە، وردیاتی بەرەبەشەکان ووەزاڕەت وەلا بنێت ودەوڵەت کارەکەی دەسپێبکات. شێخ قاسم وتیشی: حزبۆڵڵا بە هەوڵەکانی خۆی بۆ دامەزرانی هەرچی خیراتری دەوڵەت درێژە ئەدات هەتا دۆخەکە ئاڵوزتر نەبێت. جێگری سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان هەروەها بە ئاماژەدان بە تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە بەیروت وتی، ناڕەزایەتی دەربڕێنێک کە شێوازی دەسدرێژی لە خۆ بگرێت، ئاژاوەیەکە کە مەبەستەکەی قەیراناوی تر کردنی دۆخەکەیە. هەرلەم حاڵەدا ، حیسان دیاب سەرۆک وەزیرانی فەرمانبەری دامەزرانی کابینەی لوبنان شەوی یەکشەممە چووە دیداری میشل عەون سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ودوو لایەن لەم دیدارەدا ، لەبارەی دامەزرانی دەوڵەتی پێکهاتوو لە بیست وەزیر بیروڕایان گوڕیەوە. بڕیک لە گەنجانی ناڕازی لوبنانی شەوی یەکشەممە پەلاماریان کردە سەر ناوەندەکانی تیجاری وماڵیی ، بانکەکان وناوەندەکانی کۆمپانیای بەدالە، ئالفا لە ناوەندی بەیروت وزیانیان لە سەروەت وسامانی گەشتیی وتایبەتی گەیاند. ڕێکخراوی خاچی سووری لوبنان ڕایگەیاند ، لە ڕەوتی تێکەڵچوونەکانی دوێنێ شەوی نێوان سەربازان وگەنجانی ناڕازی ، ٣٠٩ کەس لە ناڕازیان برینداربوون.