ئادار 18, 2020 17:00 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سەرکەوتنەکانی سوپای یەمەن لە پارێزگای ئەلجوف

لە پێکدادانەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە گەڵ بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای ئەلجوف لە باکووری ئەم وڵاتە، گەلێک لە شارەکانی ئەم پارێزگایە لەژێر ڕکێفی بەکرێگیراوان ڕزگار کران.

سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆزی چوارشەممە ڕایگەیاند: سوپای یەمەن لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دۆخی پارێزگای یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ باری ئاسایی.

لە بەیاننامەی سوپای یەمەن دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ھێزەکانی لەشکری شەشەمی بەکرێگیراوان بە تە.واوی لە ناوچەی ڕزگارکراوی ئەلجوف دەرپەڕێندراون و سەدان کەسیان لێ کوژراوەو یان بەدیل گیراون.

بەرگریی ئاسمانیی یەمەن بە تایبەت موشەکی فاتێر ڕۆڵێکی کارای لەم ھەڵمەتەدا گێڕاو ھەڵمەتی بەرەڤانیی دژی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئێف پانزەو ئێف شانزەی سەعودییەکانی بەو پەڕی سەرکەوتوویی ئەنجام دا کە ئەم بابەتە زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی دوژمنی پەک پێ خست.

ھێزەکانی یەمەن جەختیان کرد کە سەرکەوتنەکانی سوپای ئەم وڵاتە ھەتا ڕزگارکرانی تۆکمەوتەواوی خاکی یەمەن بەردەوام دەبێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی یانزە جار دوو ناوچەیان لە شارستانی سەرواح ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای پارێزگای ماریبی یەمەن بوردومان کرد.

 

سەرپەیڤ