May 01, 2020 04:39 Asia/Tehran
  • ڕۆڵی ئیسرائیل لە بە تیرۆریست ناسێندرانی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ئاڵمانیاوە

میدیا زایونییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە ئەم ڕژێمە یارمەتیی وڵاتی ئاڵمانیای داوە ھەتا حیزبوڵڵا وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی بناسێتێ.

ماڵپەڕی کەناڵی مەیادین، ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایونییەوە وای بڵاو کردەوە کە، ڕژێمی زایونی بە دانی زانیاریی ھەڵە بە ئاڵمانیا، یارمەتیی ئەو وڵاتەی داوە ھەتا حیزبوڵڵا وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی بناسێنێت.

وەزارەتی نێوخۆی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا حیزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناساندو پێی داگرت کە چالاکییەکانی ئەو پارتەی لە خاکی وڵاتەکەی دا قەدەغە کردووە.

ھەر چەند خولەکێک پاش بڕیارەکەی ئاڵمانیا، «یەسرائیل کاتس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایونی لە توییتێکدا لە بە تیرۆریست ناسێندرانی حیزبوڵڵا لە لایەن ئاڵمانیاوە پێشوازیی کرد.

وەزارەتی کاروباری د ەرەوەی عەرەبستانی سەعودیش پێشوازیی لەو کارەی ئاڵمانیا لەمەڕ بەتیرۆریست ناساندنی حیزبوڵڵا کردو لە وڵاتانی دیکەش داوای کرد کە وەھا بڕیارێک بدەن.

 

سەرپەیڤ