تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 22:12 Asia/Tehran
  • دواھەواڵەکان لە بارەی ڕاوێژی ناساندنی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ٤٢ نوێنەر دەنگیان بە حەریری دا

نوێنەرانی پەرلەمانی لوبنان بە ئامادە بوون لە کۆشکی «بەعبەدا» لەگەڵ «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵی ئەلمینار، ئەمڕۆ پێنج شەممە «میشێل عەون» ڕاوێژە ئەرکھێنە پەرلەمانییەکانی خۆی بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان دەست پێکردو لە ئەنجام دا «سەعد حەریری» توانی ٤٢ دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە مسۆگەر کات.

«حەریری» بەرلەمە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «ئێم تی ڤی»ی لوبنان ڕایگەیاند بوو کە، بۆی ھەیە لە بەر ھەڵنەوەشانەوەی ئابووریی وڵات خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بپاڵێوێت.

«سەعد حەریری» لە  کاتێکدا زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی لوبنان مسۆگەر دەکات کە «وەلید جونبەلات» سەرۆکی پارتی سۆشیالیستی پێشکەوتنخوازو «سەمیر جەعجەع» سەرۆکی پارتی ھێزەکانی لوبنان نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی دووبارەی حەریری بە سەر ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ