تشرینی دووه‌م 17, 2020 16:13 Asia/Tehran
  • ستایشی قەتەر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران

وەزیری دەرەوەی قەتەر وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەوڵی گەمارۆدانی وڵاتەکەی، لە پشتگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوحە لە ھەل و مەرجی گەمارۆدا ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» شەوی سێ شەممە ئاماژەی کرڕدە گەمارۆدرانی قەتەر لە لایەن عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی و وتی:تەواوی ئەو بانگەشانەی کە عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی دژی قەتەر کردوویانە، ھیچیان ڕاست نین و ساختەن.

وەزیری دەرەوەی قەتەر بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەم وڵاتە ھیچ جۆرە ھەنگاوێکی دوژمنکارانەی دژی وڵاتانی گەمارۆدەرھەڵنەگرتووە، لە ئێران لە بەر ئەوەی کە ھەرێمی ئاسمانیی خۆی لە سەردەمی گەمارۆدا لە ڕووی قەتەر کردووەتەوە، ڕێزی گرت.

«موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» پێشتریش وێڕای ستایش کردنی ئێران، جەختی لەوە کرد بووەوە کە دوای گەمارۆدرانی قەتەر لە لایەن عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا ڕێگای دابین کردنی داوودەرمان و خۆراک بۆ خەڵکی قەتەر بووە.

سەرپەیڤ