تشرینی دووه‌م 29, 2020 11:00 Asia/Tehran
  • ھێزە یەمەنیەکان دەستیان داگرت بەسەر چەند بنکە لە باشووری عەرەبستان

ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێک توانیان کۆنتڕۆڵی ژمارێک لە بنکەکانی دەستدرێژکارانی سعودی لە نەجرانی باشووری عەرەبستان بگرنە دەست .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەسیرە ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی ئەم ھەڵمەتە لە بەرەی نەجران ، زیانی قورسیان لە ریزەکانی بەکرێگیراوانی سعودی وەشاند و ژمارێکی زۆر لەوانیان کوشت و بریندار کرد . 

بە دوای ئەم تێکھەڵچوونەدا ، بەکرێگیراوانی سعودی رایانکرد و بنکەکانی شوێنی جێگیربوونی خۆیان بەجێھێشت . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد عەلی حوسی بەرپرسی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن لەم دواییانەدا رایگەیاند ، ھەرچی عەرەبستان درێژە ئەدات بە شەڕی دژی یەمەن ، پەلاماری سەر ئامانجەکانی سعودی زیاتر دەبن . 

سەرپەیڤ