نیسان 09, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • حکومەتی ئەمریکا لاگر و پاڵپشتی تیرۆریزمە

بە تیرۆریستی ناوبردنی "سپای پاسداران" ، خەڵاتی هەڵبژاردەیی ئەمریکا بۆ نەتانیاهوو بوو

"دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی خستۆتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەورێکی بنەرەتی لە شەڕی دژه بە گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراوە لە لایەن ئەمریکاوە لە ناوچەکەدا گێڕاوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو ئێراق و سووریا بە داخوازی فەرمیی خودی ئەم وڵاتانە یارمەتی ڕاوێژکارییان دەدات؛ کردەوەیەک بە هیچ لەونێ دڵخوازی "ترەمپ" نییە.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی کردەی نایاسایی و مەترسیداری ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەنێو پێڕستی "ڕێکخراوە ترۆریستییەکان" ڕایگەیاند: ئێران، ئەمریکا بە "حکومەتی لاگری ترۆریزم" و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا و هەموو هێزەکانی سەربەو هێزانە، بە "گرووپی ترۆریستی" دەزانێ.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەپێچەوانەی ئەمریکاو هاوپەیمانە ناوچەییەکانی کەهەردەم داکۆکیکەری گرووپە توندڕەوەکان و ترۆریستان لەناوچەی رۆژاوای ئاسیادا بوون، سپا هەمیشە لەهێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و توندڕەویی بووە لەناوچەداو دەور و ڕۆڵی ئەو هێزە شۆڕشگێرە لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەلقاعیدە، داعش و نوسرەو گشت گرووپە ترۆریستییەکان لەناوچەدا لەلایەن جەماوەر و حکومەتە زیاندیتوەکان هەردەم جێی ڕێز و سوپاسە.

هەروەها حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی بە بۆنەی ساڵوگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی سەیدوشوهەدا ع و ڕۆژی پاسدار لەدیدارو چاوپێکەوتنی کۆڕێک لە پاسداران وبنەماڵەکانیان ، سپای پاسدارانی ئینقلابیان دەزگەیەکی بەرجەستە ولە هێڵی بەرایی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمن لە میدانە جۆربەجۆرەکان زانی ووتیان: سپایش لە مەیدانی عەمەلیاتی وبەربەرەکانێ لەگەڵ دوژمن لە سنوورەکان وتەنانەت چەند هەزار کیلومێتر دۆرتر لە دەوروبەری گڵکۆی حەزرەتی زەینەب د.س. دایە وهەمیش لە مەیدانی بەربەرەکانێ سیاسی لەگەڵ دوژمن. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، ڕق و نەفرەتی ئەمریکیەکان لە سپای سەرچاوەگرتووە هەرلەم مەسەلە زانی ووتیان : ئەمریکیەکان بە خەیاڵی خۆیان لەدژی سپا ولە ڕاستی دا لە دژی شۆڕش وئێران نەخشە وپلان دادەڕێژن وکلکە سوتێکردن دەکەن، هەڵبەت ئەم دوژمنایەتیانە ناگاتە هیچ جێگایەک وفڕ وفێڵەکانیان یەخەی  خۆیان دەگرێتەوە ، دوژمنانی کۆماری ئیسلامی وەکوو ترامپ وگەمژەکانی دەوروبەری نیزامی ئەمریکا خەریکی حەرەکەت وڕویشتن بەرەو ڕۆخانن.

مەقامی مەزنی ڕێبەری چل ساڵ پیلان لەدژی کۆماری ئیسلامی ولەهەمان حاڵدا پێشکەوتنی شۆڕشی بە نیشانەی ناتوانی ئەمریکیەکان لە ڕاگرتنی حەرەکەتی نەتەوەی ئێران زانی وفەرمووی: دوژمنانی ئێرانی عەزیز ، چل ساڵە کە زۆربەی زەخت وگوشاری سیاسی، ئابووری وپرۆپاگەندەیی گشت داگر لە دژی نەتەوە داسەپاند بەڵام تەنانەت ئەوڕۆژەی کە کۆماری ئیسلامی تازەکار بوو، نەیانتوانی و بەڵام ناتوانن هیچ غەڵەتێک بکەن.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسدا، بە پێداگری لە سەر دەوری گرینگ و بنەڕەتیی سپای پاسداران لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆریستانی ناوچە وتیشی: بە تیرۆریست ناو بردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلایی ئێران ، پیشاندەری ئەوپەڕی دوژمنایەتیی و نەزانیی دەوڵەتیی ئەمریکایە.

لاریجانی بە ئاماژە بە دەوری بەرچاو  گرینگی هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و لە بەرگری لە وڵاتەکەمان، گەلی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی، راشکاوانە ڕایگەیاند: سپای پاسداران لە بەرەیکدا گیانی خۆی نایە سەر دەست کە هەموو زلهێزانی جیهان پشتی رژێمی سەدامیان گرتبوو و لە ساڵانی ئەمدواییەشدا کە تیرۆریستانی دەستپەروەردەی ئەمریکا، ناوچەکەیان ئاور تێبەردابوو، ئەوە سپا بوو کە بەرامبەر بەوان راوەستا و پشتی هەمویانی شکاند.

نوێنەرانی مەجلیسی ئێرانیش لە هەنگاوێکی هێماییدا ، جل و بەرگی تایبەت بە سپای پاسدارانیان لەبەر کرد و لە دەسپێکی کۆبونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆی مەجلیس ، بۆ شەرمەزار کردنی ئەو کردەوەی "دۆناڵد ترەمپ"  دەستیان دایە درووشم هەڵدان دژ بە ئەمریکا.

ئەمریکیەکان بە خەیاڵی خۆیان لەدژی سپا ولە ڕاستی دا لە دژی شۆڕش وئێران نەخشە وپلان دادەڕێژن وکلکە سوتێکردن دەکەن، هەڵبەت ئەم دوژمنایەتیانە ناگاتە هیچ جێگایەک وفڕ وفێڵەکانیان یەخەی خۆیان دەگرێتەوە ، دوژمنانی کۆماری ئیسلامی وەکوو ترامپ وگەمژەکانی دەوروبەری نیزامی ئەمریکا خەریکی حەرەکەت وڕویشتن بەرەو ڕۆخانن.

دوژمنانی ئێرانی عەزیز ، چل ساڵە کە زۆربەی زەخت وگوشاری سیاسی، ئابووری وپرۆپاگەندەیی گشت داگر لە دژی نەتەوە داسەپاند بەڵام تەنانەت ئەوڕۆژەی کە کۆماری ئیسلامی تازەکار بوو، نەیا نتوانی هیچ غەڵەتێک بکەن.

بێ گومان شۆڕش بەرەو پێش دەڕوات ، بەلام هەمووان لەخەڵک بگرە هەتا گەنجان ولاوان هەتا سپای پاسداران وهەموو هێزە چەکدارو دەزگە دەوڵەتیەکان دەبێ دەوری خۆیان لەم حەرەکەتە دا دیاری بکەن وبە سەرمەشق وەرگرتن لە کردەوەی مومنانە ی ئەولیای ئیلاهی هەروەک ئیمامی مەزن، بۆ خودا ولە ڕێگای خۆدا ئەرکە کانیان جێ بەجێ بکەن. 

سەرپەیڤ