موسەوی : ئێران بۆ ئازادکرانی نەوتبەری " گریس یەک" هیچ گفت و بەڵینێکی نەداوە
ئاب 17, 2019 12:20 Asia/Tehran
" سەیید عەباس موسەوی " وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران هیچ وادە وبەڵینێکی لەمەڕ نەچوونی نەوتبەری گریسی یەک بە سووریا نەداوە وتی: ئێران لە سووریا لەهەموو بەشەکان بەتایبەت نەوت ووزە پشتیوانی دەکات. موسەوی بە پیداگرتن لەسەر درێژەی فرۆتنی نەوتی ئێران بە کڕیارە کۆنە ونوێکان وتی: ئەم کارە یاساییە وپێوەندی بە هیچ وڵاتێکی ترەوە نییە .