راگیردرانی هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی
تشرینی دووه‌م 24, 2015 12:56 Asia/Tehran
ڕێکخراوی گه‌شتی ئاسمانیی ئێراق ڕایگه‌یاند ؛ هه‌موو گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کانی باکووری ئه‌م وڵاته له‌به‌ر په‌لاماره ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر سووریا ڕاگیردراون.
به پێی ڕاپۆرتی شینهوای چین؛ ڕێکخراوی گه‌شتی ئاسمانیی ئێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه بڕیاری داوه هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌کانی له فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ماوه‌ی 48 کاژێر له سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕاگرێ.له‌م به‌یاننامه‌یه‌کدا هاتووه که ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر ئه‌وه گیراوه که مووشه‌که کروزه‌کانی ڕووسیا که له ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه به‌ره‌و سووریا ده‌ته‌قێندرێن له ئاسمانی باکووری ئێراقه‌وه تێده‌په‌ڕن و ئێمه له پێناو پاراستنی گیانی موسافیره‌کان ئه‌و گه‌شتانه‌مان ڕاگرتووه.