کانونی یه‌که‌م 07, 2016 13:03 Asia/Tehran
  • ئەگەری هەنگاوی هەرێم سەبارەت بە کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت

وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق باسی لە ئەگەری هەنگاو نان بۆ کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت لە چوارچێوەی پەیمانەکانی عێراق سەبارەت بە کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتی ئۆپێک کرد.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس لەزمان هەواڵدەریی المدی پرس ، ئاشتی هەورامی ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی لە چوارچێوەی پەیمانی دەوڵەتی فدراڵی عێراق بۆ کەم کردنەوەی نەوتی ئۆپێک بە دوور نازانێ وتی : ئەو هەنگاوە کاریگەرییەکانی زۆری لەسەر هەرێم نابێ.

ناوبراو ئاماژەشی کردە وتووێژی فەرمیی بەغدا - هەولێر لە چوارچێوەی کەم کردنەوەی نەوتی هەرێم.