کانونی دوھەم 17, 2017 17:56 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی هەواڵی ئامادەیی مەسعوود بارزانی بۆ کشانەوە لە دەسەڵات

لەحاڵێکدا کە وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەواڵی ئامادەیی مەسعوود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی بۆ کشانەوە لە دەسەڵات ڕاگەیاند بوو، ڕاوێژکاری میدیایی ناوبراو، ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوە.

کەفاح مەحموود، وتەبێزی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتبووی مەسعوود بارزانی بە ئامانجی کۆتایی دان بە قەیرانی سیاسی ئەم ناوچەیە  لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکشێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا ، بەختیار شاهی ڕاوێژکاری میدیایی مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی : هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن میدیاکان سەبارەت بە بڕیاری بارزانی بۆ کشانەوە ڕاست نییە و درۆیە  .

هەرلەم حاڵەدا کەفاح مەحموود  وتی : میدیاکان باش لە قسەکانی بارزانی نەگەیشتوون  .

هەرێمی کوردستانی ئێراق زۆرتر لە دووساڵە کە لە قەیرانی سیاسی دایە و داخرانی پەرلەمانی خۆجێیی ئەم هەرێمە لە ئوکتوبەری ساڵی دووهەزاروپازدە لەبەر شەڕی سیاسی سەبارەت بە خولی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، زۆرتر لە ڕابردوو گرفتی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ئاڵۆز کردووە.

مەسعوود بارزانی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو کە ئامادەیە ئەگەر لەسەر دیاریکردنی جێگرێک ڕێککەوتن، بەرپرسایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وەلا نێت  .