شوبات 22, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • فەرانسا پێی داگرت لەسەر لایەنگریی تەواوەتی خۆی لە کوردستانی عێراق

"فرانسوا ئۆلاند"ی سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕۆژی ڕابردوو لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێداگری کرد لەسەر لایەنگریی تەواوەتی فەرانسا لە هەرێمی کوردستان .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میداکانی فەرانسا، فرانسوا ئۆلاند وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی کورد لە خەباتی دژی داعش هیواداری دەربڕی کە ڕۆژئاوای موسڵ لە ئەنجامی هەڵمەتی هاوپەیمانی و هێزەکانی عێراق هەرچی خێراتر لەژێر ڕکێفی داعشییەکان ڕزگار بکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ سێ شەممە گەییشتە فەرانسا هەتا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە دیدارو وتووێژ بکات.