وه‌ستانی به‌شێک له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا له ڕێگای بۆری نه‌وته‌وه
به‌پێی ڕێنوێنیه نوێیه‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له‌ومه‌وبه‌دوا نه‌وتی ده‌رهێنراو له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی شێخان له لایه‌ن کۆمپانیای گوڵف کی ستۆن له جیاتی بۆری نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای ته‌نکه‌ره‌وه بۆ تورکیا هه‌نارده ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نه‌وتی گوڵف کی ستۆن له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند به‌پێی ڕێنوێنییه‌کانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له‌مه‌وبه‌دوا نه‌وتی ده‌رهێنراو له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیاوه له کێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان، له ڕێگای ته‌نکه‌ره‌وه بۆ تورکیا هه‌نارده ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌م کۆمپانیایه‌ی وتووه که ڕێژه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو، گرێبه‌سته‌کان و پاره دیاریکراوه‌کان له ڕه‌وتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیای گوڵف کی ستۆن نه‌گۆڕدراوه به‌ڵام به شێوه‌ی کاتی و تا کاتی دیاریکراو، نه‌وتی ده‌رهێنراو له کێڵگه‌ی شێخان ده‌بێ له ڕێگای ته‌نکه‌ره‌وه بۆ تورکیا هه‌نارده بکرێت.
به‌پێی ڕێنوێنییه‌کانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، پێدانی ڕێک و پێکی مانگانه 15 میلیۆن دۆلار وه‌کوو مووچه به کۆمپانیا درێژه‌ی ده‌بێت و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تێچووی جێبه‌جێ کردنی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا خه‌رج ده‌کات.