ئادار 15, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • پەرەی هاوکارییە زانکۆییەکانی نێوان ئێران و هه رێمی کوردستانی ئێراق

وەزیری خوێندنی باڵای هه رێمی کوردستانی ئێراق لەدیدار لەگەڵ شاندێک لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێران لە هەولێر، جەختی کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکارییە زانستی و زانکۆییەکانی دوولایەنە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای ناوچەی کوردستانی ئێراق لەو دیدارەدا هاوکاری و گواستنەوەی ئەزموونەکانی زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێران بۆ دامەزراندنی کۆلێژی کیمیا لەزانکۆی سەلاحەدین و خوازیاری بەڕێوەچوونی خولە هاوبەشەکان لە پۆلە جیاجیاکانی خوێندنی باڵا بوو.

شاندی نێردراوی زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێرانیش لەو دیدارەدا، چۆنیەتی چالاکی و بڕێک کاروباری زانستی ئەو زانکۆیەیان شی کردەوە.

بڕیارە زانکۆی عیلم و سەنعەتی تاران، پاش پشت ڕاست کرانەوەی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و وەرگرتنی ئیزنی ئەنجومەنی پەرەی وەزارەتی زانست، توێژینەوەکان وتەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەداهاتوویەکی نزیکدا ، بنکەیەکی لەناوچەی کوردستانی ئێراق دامەزرێنێ.