نیسان 27, 2017 09:51 Asia/Tehran
  • وریاییدانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە پاوانخوازەکانی تورکیا

ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق وریایی دا کە تورکیا خەریکی پلانداڕشتنە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بەشێک لە ناوچەکانی باکووری ئێراق بگرێتە دەست .

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس؛ "غەیاس سوورچی" بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لە وتووێژیکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی مەعلوومە بە وشداریدان لە حاد پلانە پاواخوازانەکانی تورکیا وتی؛ تورکیا خەریکی پلان داڕشتنە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی شارەکانی تەلعەفەر، شەنگال و بەعشیقە لە پارێزگەی نەینەوا بگرێتە دەست.
"غەیاس سوورچی" بە ئاماژە بەوەی کە پەلاماری ئاسمانیی ئەمدواییە تورکیا پەیامێکی ڕوون بە دەوڵەتی ئێراق بوو، داوای لە بەغدا کرد وەڵامێکی دیپلۆماسییانە بداتەوە بە تورکیا.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ناوچەگەلێک لە شار و چیاکانی شەنگالیان بە بیانووی بوونی بنکە و حەشارگەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی  تورکیا (پەکەکە) بۆردومان کرد کە ئەو بۆردومانە ژمارێک کوژراوی لێکەوتەوە.
سوپای تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێی داگرت ئەم پەلامارانە بەردەوام دەبێ.
پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێراق دوابەدوای بنپێ کرانی ئاگربڕی نێوان ئانکارا و پەکەکە لە هاوینی ٢٠١٤ـەوە دەست پێ بۆتەوە کە زۆربەی پەلامارانەیش دەکرێتە سەر ناوچە شاخاواییەکانی باکووری ئێراق.