نیسان 28, 2017 18:25 Asia/Tehran
  • جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان : پەلاماری تورکیا بۆ سەر شەنگاڵ پێشێلکردنی ئاشکرای یاساو رێوشوێنی نێودەولەتیە

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ویڕای جەختکردن لە سەر نەیاریەتی خۆی لەگەڵ پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمدوایەی تورکیا بۆسەر شەنگاڵ ئەو پەلامارانەی وەک پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان پێناسە کرد .

بەگۆیرەی راپۆرتی کۆرد پریس بە گێرانەوە لە هەواڵدەری نیشتمانی ئێراق "نینا" ، کۆسرەت ڕەسول لە دیمانەیەکی رۆژنامە وانی  دا وتی : ئیمە نەیاری کەڵک وەرگرتن لە زۆر لەلایەن هەروڵاتێک بە تایبەت تورکیاین کە دیسان خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ پەلامار کردنە سەر هەرێمی کوردستان و شەنگاڵ ، چوونکا بە گوێرەی یاساو رێسا نێودەوڵەتییەکان ، ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لایەن هەر وڵاتێک لە خاکی وڵاتی دیکە بن پێکرانی ئاشکارای ئەم یاسایانە دیتە ئەژمار و دەبێ لە لایەن هەموو پارتەکانی کوردستانی هەڵوێستیکی یەکسان دژی ئەم چەشنە کردەوەگەلەی تورکیا لە پێش بگیردرێت .