نیسان 29, 2017 16:43 Asia/Tehran
  • گە شتی سێ شاندی کورد لە ئێراق، تورکیاو سوریاوە بۆ وڵاتی ژاپۆن

بەرپرسانی کوردی سوریا باسی سەفەری سێ وەڤدی کورد لەئێراق، سوریاو تورکیایان کرد بۆ ژاپۆن بەمەبەستی شیکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هەدیە یوسف لە بەرپرسانی باڵای کورد لە سوریا و سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی سیستەمی فدراڵی دیموکراتیکی سوریا بە هەواڵدەریی ئارانیوزی وت: شاندێک لە بەرپرسانی فەرمیی کوردی سوریا بۆ تاووتوێی بارودۆخ لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و تاووتوێی ڕێکارە مومکینەکان سەبارەت بە قەیرنای سوریا ، سەردانی ژاپۆن دەکات. ئەو سەفەرە لەسەر بانگهێشتنی فەرمی لیژنەی دۆستایەتی ژاپۆن وکوردەکان ئەنجام دەگرێ.

ناوبراو هەروەها هەواڵی سەفەری شاندێک لە کوردانی تورکیا، هەرێمی کوردستان ونوێنەری کوردەکان لە ئوروپا بۆ ژاپۆنی ڕاگەیاند.

سسیهانوک دبو، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریاش وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی سەفەری بەرپرسانی کورد بۆ ژاپۆن، وتی: ئەو سەفەرە شەش ڕۆژ دەخایەنێ و بۆ شیکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سوریاو بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجام دەگرێ.

بڕیارە، وەڤدی کوردەکان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ژاپۆن و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژ بکات.