May 15, 2017 17:35 Asia/Tehran
  • داخوازی پیداچونەوە بە گەندەڵی ماڵیی بەرپرسانی هەڕێمی کوردستانی ئێراق

ناوەندیکی مافەوانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە داواکاری گشتیی ئەم هەرێمە داوای کرد کە پیداچوونەوە بکات بە گەندەڵی بەرپرسان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری ئێراقی براسا، " فەرمان ڕشاد" سەرۆکی ناوەند" ی لە بەرانبەر گەندەڵی ڕاوەستە " وتی: برێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق  بە ماڵ وسامان گەلیک کە بەشێوەی نایاسایی بەدەسیان هێناوە، لە ئوروپا سەرمایە نانەوەیان کردووە کە دادئەستێنی ئەم ناوچەیە دەبێ پیداچوونەوە بکات بە دۆسیەی گەندەڵی ئەوان. ڕشاد ، دامەزرانی دادگەیەک بۆ پیداچوونەوە بە گە ندەڵی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی داواکردو وتی: دەبێ  لێژنەی تایبەتی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ پیداچوونەوە بەسەر دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی ئەم ناوچە دابمەزرێت. ڕشاد وتی: ئەوبەرپرسانەی هەرێمی کورستانی ئێراق کە ماڵ وسامانی نایاسائیان کۆ کردوەتەوە ، ئەم ماڵ وسامانەیان لە بانکە کانی چەند وڵاتی ئوروپایی داناوە ، یا وەکوو سەرمایە کەڵکی لی وەردەگرن ، ویا لە گه ڵاڵە ی جۆربەجۆرسەرمایە نانەوە یان کردووە. سەرۆکی ناوەندی مافەوانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پیداچوونەوە بە دۆسیەکانی گەندە ڵی بە دژوار ڕاگەیاند ووتی:  توێژینەوە لەبارەی گەندەڵی ماڵیی وئیداری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ کێشە وگرفت ولەمپەر گەلیک ڕووبەڕوویە و ئەگەر توێژینەوە گەلیک دەسپێبکریت ، ئەم توێژینەوانە ئارام دەڕواتە پیش .