کورده‌کانی پاڵپشتی بارزانی له تورکیا پارتێکی نوێ داده‌مه‌زرێنن
سێ حزبی پاڵپشتی بارزانی له کوردستانی تورکیا به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی پارتێکی نوێ، وه‌کوو جێگیره‌وه بۆ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان، تێکه‌ڵ ده‌بن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له حوڕییه‌ت، پشتیوانانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پارتێکی سیاسی نوێ له تورکیا داده‌مه‌زرێنن.
ئه‌م پارته به به‌شداریی سێ گرووپی سیاسی و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بارزانی و وه‌کوو جێگره‌وه‌یێک بۆ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) داده‌مه‌زرێت.
ئه‌م سێ گرووپه بریتین له پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP)، پارتی دیموکراسیی هاوبه‌ش (KADEP) و پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا (T-KDP) له یه‌کتر تێکه‌ڵ ده‌بن و پارتی نوێ به هه‌مان ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان داده‌مه‌زرێنن.
سرتاچ بۆجاق ئه‌ندامێکی KDP وتی: په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارته‌که داڕێژراوه و پاش جێژنی ڕه‌مه‌زان داواکاریی فه‌رمیی دامه‌زراندنی پارته‌که ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کرێت.
بۆجاق، مێهمه‌ت ئه‌مین قارداش ڕێبه‌ری پێشووی KADEP و دیکه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌م سێ پارته ماوه‌ی نۆ مانگه که له‌سه‌ر ئاماده‌کردن و ته‌واو کردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارته‌که کاریان کردووه.
ئه‌ندامانی وه‌فدی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م حزبه له ئامه‌د له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شدارییان کرد و له هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی HDP و "سیاسه‌تی خه‌نده‌ق"ی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ڕه‌خنه‌یان گرت.
ئه‌وان ڕایانگه‌یاند: هه‌ندێ سیاسه‌ت پێوشوێنگری ده‌که‌ن که وه‌ڵامی ئه‌و پێداویستییانه بداته‌وه که دامه‌زراندنی حزبێکی نوێ زه‌رووری کردۆته‌وه و جه‌ختیان کرد که ئامانجی ئه‌وان ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ HDP نه‌بووه به‌ڵکوو پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی ئێستایه.