سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا:ئه‌رووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم
سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش به‌رز ده‌نرخێنێت و دووپاتیشی ده‌کاته‌وه که ئه‌ورووپا له هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئەنتۆنیۆ تایانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێکی که‌ناڵی کوردستان 24، ئەوەی دووپاتکردووه‌ته‌وه که یەکێتی ئەورووپا دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەکات لەو رۆڵەی لە جەنگی دژی رێکخراوی داعش ھەیەتی.
تایانی ئاماژەی بەوەشداوه کە لە ھاوکاری پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەری داعش بەردەوام دەبن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لەبارەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و پەناخوازان لە کوردستان ئەوەی روونکردووه‌ته‌وه که یەکێتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە ھاوکارییەکانی بۆ ئەو وڵاتانەی پەنابەری زۆریان لێیە لەوانە ئوردن و لبنان و ھەرێمی کوردستان و عێراق.