ئامانج لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم؛ ڕەوایەتی دان بە سەرۆکایەتی بارزانییە
سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق وتی: سوور و پێداگر بوون لە سەر بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ڕاستیدا بۆ شاردنەوەی شکستە سیاسییەکان و ڕەوایەتی دان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە سەر ئەم ناوچەیەدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپرێس؛ سروه عهبدولواحد له گفتوگۆیێکی تهلهفزیۆنیدا ئاماژهی بهوه کرد که بزووتنهوهی گۆڕان و کۆمهڵی ئیسلامیی کوردستان پشتیوانی له ڕیفراندۆمەکەی بارزانی ناکهن و ڕایگهیاند: ژمارهیەکی زۆر له هاوڵاتییانی ههرێمی کوردستان دهنگی "نا" به ڕیفراندۆم دهدهن.
حەیدەر عەبادی: سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە کە سەرکردەکانی کورد هەوڵی بۆ دەدەن، وشداری دا و پێی داگرت؛ ئەم مەسەلەیە نەک هەر بە سوودی کوردەکان نییە بەڵکوو لە جیاتی پەرەپێدانی هاوکاری و هەواهەنگی، دەرکەی کێشە و ناکۆکیی زیاتر دەکاتەوە لەڕووی ئێراق.
"عەمار حەکیم" سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراقیش پێی داگرت؛ یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق هەمووان بەهێز و توانا دەکات لەبەر ئەوەی کە قازانج و بەرژەوەندیی گشتی بەسراوەتەوە بە پارێزرانی ئێراقێکی یەکپارچە و ئەمنەوە.
شاندی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە سەفەر بۆ بەغدا لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و ژمارێک لە بەرپرسانی دیکەی ئێراقی دیداری کرد و لەگەڵ ئەوان مەسەلەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.