ئاب 19, 2017 10:53 Asia/Tehran
  • 
پێنتاگۆن:سەدان ملیۆن دۆلار چەک و چۆلمان بە پێشمەرگە داوە

پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە بە ڕەزامەندیی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە تا ئێستا ئەمریکا بە سەدان ملیۆن دۆلار چەک و چۆلی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی  مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی "الاشرق الاوسط"، ئێریک پاهۆن وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی شەڕ لە دژی داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە تا ئێستا، ئەمریکا بە سەدان ملیۆن دۆلار چەک و چۆلی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد کردووە.

پاهۆن وتیشی کە ئەو یارمەتیانە بە ڕەامەندیی دەوڵەتی ناوەندی ئەنجام دراوە و پێنتاگۆن لە جووڵای ۲۰۱۶دا بەڵگەی هاوکاریی لە گەڵ پێشمەرگە واژۆ کردووە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکرێت لە میکانیزمی یارمەتیی دارایی و چەکەمەنی بۆ ئەو هێزانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە هاوکاریی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، هاوکارییەکی ستراتژیکە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی داعش و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە درێژە بە هاوکاریی لە گەڵ هاوپەیمانانی عێراقی خۆی دەدات.