ئاب 22, 2017 17:46 Asia/Tehran
  • مەتیس بۆ بارزانی: لە گشت پرسیی  واز بێنە

کاربەدەستیکی ئەمریکایی ڕایگەیاند جێمز مەتیس وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا کە ئێستاکە سەفەری کردووە بۆ عێراق لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق داوا دەکات لەبیری گشت پرسیی بۆ جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە وازبێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئەم کاربەدەستە ئەمریکیە بە هەواڵدەری ڕێترزی وت کە مەتیس لە دیدار لەگەڵ بارزانی ئەم داواکاریە دێنێتە ئاراوە.

وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا ئەمڕۆ گەیشتە عێراق . وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا، سووریاو ڕووسیا نەیاری بەڕێوەچوونی گشت پرسی جودایی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقن و پێیان وایە، دەبێتە مایەی چوونەسەری ئاستی ناجێگیریی و بێ سەقامی ناوچەکە.

سەفەری مەتیس بۆ عێراق تەنیا چەند ڕۆژ دوای دەسپێکرانی هەڵمەتی ئازاد کرانی تەلەعفەر ئەنجامی گرتووە ولەم سەفەرە لەگەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کردەوەکانی بەردەم لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستەکانی داعش وتووێژ دەکات.