ئه‌یلوول 22, 2017 10:47 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی گستپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە پێداگری لە سەر پێەبەند بوونی ئەم ئەنجومەنە بە پاراستنی "سەروەری، یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق" ، خوازیاری چارەسەر کرانی کێشەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیی  ئێراق و لە ڕێگای وتووێژی بنیاتنەرەوە بوو.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان هەروەها نیگەرانی دەربڕی لە حاند دواهاتی ئاڵۆزیسازکەری بەڕێوەچوونی گشتپرسیی لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: گشتپرسیی کوردەکان کە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێ لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنی دژە داعش کە هێزەکانی کورد تێیدا دەوری سەرەکی دەگێڕن، هێشتا هەر بەردەوامە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.

 

سەرپەیڤ